ئاڵاى نه‌ورۆز تێلیكۆم

ئاڵاى نهورۆزتێلیكۆم كۆمپانیایه‌كى سه‌ر به كه‌رتى تایبه‌ته كه له ساڵى 2007 دامه‌زراوه، وه به كۆمپانیایه‌كى پێشه‌نگ داده‌نرێت له بوارى خزمه‌تگوزاریه‌كانى تێلیكۆم وه‌ك ده‌نگ و داتا له كوردستان.
ئاڵاى نهورۆزتێلیكۆم ئامانجێكى سه‌ره‌كى هه‌یه له بونیادنانى بناغه‌یه‌كى پێشكه‌وتو له بوارى تێلیكۆم ئه‌مه‌ش له پێناوى پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان بۆ گشت به‌شداربوان و به‌كارهێنه‌رانى وه هه‌روه‌ها دابینكردنى زۆرترین ڕێژه‌ى خزمه‌تگوزارى.
جیاواز له‌وانه‌ى دیكه، ئاڵاى نهورۆزتێلیكۆم پلان و ستراتیجهكانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ویست و پێداویسته‌كانى به‌كارهێنه‌ر داده‌ڕێژێت. باشترین هه‌ل لاى ئێمه بریتیه له خزمه‌تكردنى به‌كارهێنه‌ران و یارمه‌تیدانیان له دابینكرنى خزمه‌تگوزاریه‌كانمان بۆیان...
له ساڵى دامه‌زراندنى ئاڵاى نهورۆزتێلیكۆم تاوه‌كو ئێستا، توانیومانه بیسه‌لمێنین به بونیادنانى براندێكى سه‌ركه‌وتو له بوارى تێلیكۆم له ناوچه‌كه‌دا، به شێوه‌یه‌ك كه ئێستا ئاڵاى نهورۆزتێلیكۆم خاوه‌نى زیاتر له 1000 كارمه‌ندى به توانا و به ئه‌زمونه كه ئه‌مه‌ش وایكردوه ببێته گه‌وره‌ترین كۆمپانیا له كوردستان.
فاست لینك تێلیكۆم

ئێمه Fastlink هاتینه بازاڕه‌كانى كوردستان وه‌كو تەکنەلۆژیاى تازه و سه‌رده‌میانه به شێوازى(4G LTE operator) له سه‌رتاسه‌رى عیراق تازه‌یه و له‌هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى ناوینیشدا شێوازى زۆر ده‌گمه‌نه .
ئه‌م كۆمپانیایه سه‌ر به كه‌رتى تایبه‌ته و له لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كى هاوبه‌ش كارگێڕى ده‌كرێت، كه هه‌موویان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى باشترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به به‌شداربووان بكه‌ن به پشت به‌ستن به ته‌كنۆلۆژیاى هاوچه‌رخ (4G LTE)، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یاندنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌یه بۆ سه‌رتاسه‌ری ووڵات به ئاستێكی زۆر به‌رز.
ئامانجى سه‌ره‌كى Fastlink ئه‌وه‌یه كه‌وا ناوى فاستلینك بكاته پێشه‌نگ و باشترین خزمه‌تگوزارى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان پێشكه‌ش بكات و باشترین تەکنەلۆژیاى سه‌رده‌م بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بخاته گه‌ڕ تاوه‌كو خواستى خوازیارانى هاوبه‌ش دابین بكات به ئاستێكى زۆر پێشكه‌وتوو.
بۆیه Fastlink هه‌وڵده‌دات باشترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌شبكات له ڕێگاى هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى ئاست به‌رز جێبه‌جێ بكات و رۆڵى كارا بگێڕێت له پێشكه‌وتنى ئابوورى و ده‌رفه‌تى كارا واڵا بكات بۆ زياتر له 500 كارمه‌ند و ئه‌ویش ببێته ده‌رفه‌تێكى كراوه بۆ هه‌زاره‌هاى تر تا داهێنانى پێویست بۆ هاوبه‌شان به‌رجه‌سته ببێت.
نهیدى تێلیكۆم

له مانگى 9 ى ساڵى 2011 دامه‌زراوه
كارى كۆمپانیاى نهیدى تێلیكۆم بریتیه له دابینكردنى خزمه‌تگوزارى فایبه‌ر بۆ په‌یوه‌ندیه ناوخۆیی و جیهانیه‌كان.
له ڕێگه‌ى نهیدى تێلیكۆم گشت كۆمپانیا گه‌وره و بچوكه‌كانى خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت ده‌توانن به باشترین شێوه له خزمه‌تگوزاریه‌كان سودمه‌ندبن
ئایریچ تێلیكۆم

بۆ زیاتر له 10 ساڵ كاركردن، ئایریچ كۆمپانیایه‌كى سه‌ركه‌وتوى دابه‌شكردنه له بوارى خزمه‌تگوزارى پهیوهندیهكاند، كه كارى سه‌ره‌كى بریتیه له دابه‌ش كردن و چاكردنه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارى و ئامێره‌كانه وه‌ك ئامێره‌كانى ته‌كنه‌لۆجیاى LTE كه پاڵپشتى ئامێرهزیرهكهكان و مۆبایل ده‌كات
ئایریچ بریتیه له تاكه بریكارى سه‌ره‌كى خزمه‌تگوزارى و ئامێره‌كانى فاست لینك و ئاڵاى نهورۆزتێلیكۆم له‌گشت ناوچه‌كانى كوردستاندا.
سیگناڵ تێلیكۆم

له مانگى 12ى 2012 دامه‌زراوه
پرۆژه‌ى دابینكردن و پاراستن: له‌ژێر ئه‌و ستراتیجیهى كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان كارى پێده‌كات كه بریتیه له كۆمه‌ڵێك پرۆژه بۆ پاراستنى ژێرخانى گاز و نه‌وت، كارى ئه‌م پرۆژانه بریتیه له دابینكردنى نوێترین ته‌كنه‌لۆجیا بۆ چاودێریكردن و پاراستنى ئه‌م سامانه گشتیه له هه‌ر ڕوداوێكى نه‌خوازراو وه‌ك پاراستنى بۆرى و تانكى و كێڵگه نه‌وتیه‌كان.
چاودێریكردنى سه‌ر سنور: كارى ئه‌م پرۆژه‌یه بریتیه له دابینكردنى به‌ربه‌ستێكى زیره‌ك به به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجیاى نوێ و پاراستنى سنوره‌كان له گشت تیرۆرستانى وه‌ك ده‌وڵه‌تى ئیسلامى.
سیمفۆنى تێلیكۆم

كۆمپانیاى سیمفۆنى له ساڵى 2004 دا بو كه وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانى بوارى تێلیكۆم و داتا له عێراقدا دامه‌زرا. كارى سیمفۆنى وه‌ك كۆمپانیایه‌كى پێشه‌نگ له بوارى ئاى تى و ته‌كنه‌لۆجیا بریتیه له دابینكردنى تۆڕى په‌یوه‌ندى پێشكه‌وتو پاڵپشت به POPs جیهانى ئه‌نجامدراو له داتا سێنته‌رى جیهانى tier1 وه هه‌روه‌ها 100+ POPs ى نیشتیمانى. كۆمپانیاى سیمفۆنى یارمه‌تى به‌شداربوه‌كانى ده‌دات له گه‌وره‌كردنى خزمه‌تگوزاریه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن خزمه‌تگوزاریه‌كانیان بگه‌یه‌ننه گشت بهشداربوهكانیان. وه هه‌روه‌ها به‌شداربوى سه‌ره‌كیه له پێشخستنى بوارى تێلیكۆم له عێراقدا ئه‌وه‌ش به دابینكردنى باشترین جۆرى ئینته‌رنێت له ناوچه‌كه‌دا.
جیاواز له‌وانه‌ى دیكه، ئاڵاى نهورۆزتێلیكۆم پلان و ستراتیجهكانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ویست و پێداویسته‌كانى به‌كارهێنه‌ر داده‌ڕێژێت. باشترین هه‌ل لاى ئێمه بریتیه له خزمه‌تكردنى به‌كارهێنه‌ران و یارمه‌تیدانیان له دابینكرنى خزمه‌تگوزاریه‌كانمان...