فاست لینك تێلیكۆم

ئێمه Fastlink هاتینه بازاڕه‌كانى كوردستان وه‌كو تەکنەلۆژیاى تازه و سه‌رده‌میانه به شێوازى(4G LTE operator) له سه‌رتاسه‌رى عیراق تازه‌یه و له‌هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى ناوینیشدا شێوازى زۆر ده‌گمه‌نه .
ئه‌م كۆمپانیایه سه‌ر به كه‌رتى تایبه‌ته و له لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كى هاوبه‌ش كارگێڕى ده‌كرێت، كه هه‌موویان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى باشترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به به‌شداربووان بكه‌ن به پشت به‌ستن به ته‌كنۆلۆژیاى هاوچه‌رخ (4G LTE)، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یاندنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌یه بۆ سه‌رتاسه‌ری ووڵات به ئاستێكی زۆر به‌رز.
ئامانجى سه‌ره‌كى Fastlink ئه‌وه‌یه كه‌وا ناوى فاستلینك بكاته پێشه‌نگ و باشترین خزمه‌تگوزارى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان پێشكه‌ش بكات و باشترین تەکنەلۆژیاى سه‌رده‌م بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بخاته گه‌ڕ تاوه‌كو خواستى خوازیارانى هاوبه‌ش دابین بكات به ئاستێكى زۆر پێشكه‌وتوو.
بۆیه Fastlink هه‌وڵده‌دات باشترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌شبكات له ڕێگاى هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى ئاست به‌رز جێبه‌جێ بكات و رۆڵى كارا بگێڕێت له پێشكه‌وتنى ئابوورى و ده‌رفه‌تى كارا واڵا بكات بۆ زياتر له 500 كارمه‌ند و ئه‌ویش ببێته ده‌رفه‌تێكى كراوه بۆ هه‌زاره‌هاى تر تا داهێنانى پێویست بۆ هاوبه‌شان به‌رجه‌سته ببێت.