پرۆفایلى RT
گروپى ڕیجناڵ تێلیكۆم كۆمپانیایه‌كى كوردیه كه خاوه‌نى زیاتر له 10 ساڵ كاركردنه له دابینكردنى خزمه‌تگوزارى داتا و ده‌نگ و سهكیوریتى به كواڵێتیهكى به‌رز و به‌هێز. ڕیجناڵ تێلیكۆم له ئێستادا توانیویه‌تى 80٪ ى كوردستان دابپۆشێت و خزمه‌تگوزاریان بۆ دابین بكات. كۆمپانیاكه‌مان خاوه‌نى زیاتر له 15 ئۆفیسه له كوردستاندا وه زیاتر له 900 كارمه‌ندى هه‌یه له ناوچه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى. ڕیجناڵ تێلیكۆم خاوه‌ندارى خزمه‌تگوزارى فایبه‌ر ئۆبتیك ده‌كات له كوردستان به‌شێوه‌ى خاوه‌ندارێتى تاك لایه‌نه و وه هه‌روه‌ها خاوه‌ندارێتى هاوبه‌ش.
ئامانج
ئامانجى ڕیجناڵ تێلیكۆم بریتیه له‌وه‌ى كه ببێته كۆمپانیاى داهێنه‌ر له بوارى تێلیكۆمدا وه هه‌روه‌ها به‌هێزكردن و گه‌شه‌كردنى كۆمپانیا له نێوان گشت كۆمپانیاكانى تێلیكۆمدا له ناوچه‌كه. وه هه‌روه‌ها گرنگیدان و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هاویهشانماندا.
كارى ئێمه بریتیه له دابینكردنى خزمه‌تگوزاریه‌كانى ده‌نگ و داتا بۆ به‌شداربوانمان جا به‌شێوه‌ى كه‌سى یاخود بزنس به پێى ویستى بهشداربوهكانمان. ژماره‌ى به‌شداربوانمان له مانگى 12ى 2015 دا زیاتر له 770.000 به‌شداربوه كه 190.000 له‌و به‌شداربوانه به‌شداربوى خزمه‌تگوزارى ده‌نگن، وه 580.000 به‌شداربوى داتان (ئینته‌رنێت).